مەودا میدیا- هەنسک سوورچی
مەراسیمی ناساندن و بەدیاری بەخشینی بەرگی سێیەمی کتێبی (گوڵدانی ژن)ی خاتوو نەرمین عوسمان لە ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری (ى.ن.ك)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک زۆر لە نووسەران، رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی شارەکە بەڕێوەچوو.
نەرمین عوسمان، نووسەری کتێبەکە لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ مەودا میدیا وتی “دەمەوێ لە رێگەی نووسین و ئامادەکردنی کتێبی گوڵدانی ژنەوە، چەند دەرفەت و توانام هەبێت، مێژووی بەشداریی ژنانی کورد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بنووسمەوە، چونکە ژنان بەشدارێکی کاری ژیان و کایە جۆراوجۆرەکانیانن”.
گوڵدانی ژن، یەکێکە لە بەرهەمە چاپکراوەکانی ئینستتیوتی نارین بۆ توێژینەوە و بڵاوکردنەوە و ساڵی 2026 چاپکراوە.
بەشێک لە چالاکییەکە بە وێنە:




