وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەڵامی بانگەشەی رۆژنامەڤانێکی عێراقی لەسەر پرسی سیمکارتی تۆمارنەکراو دایەوە وئاشکرایکرد، پێچەوانەی بانگەشەکان، سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی تری عێراقەوە بە قاچاخ دێتە هەرێمی کوردستان؛ جەختیش دەکاتەوە لە سزادانی تووندی سەرپێچیکاران.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “رۆژنامه‌نوسی عیراقی فایه‌ق عیقابی له‌ كه‌ناڵی خۆی له‌ تیكتۆك نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د كردبوو كه‌ گوایه‌ سیمكارتی تۆمارنه‌كراو له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی تری عیراق ده‌ڕوات و بووەته‌ هۆكاری كێشه‌ی یاسایی بۆ هاوڵاتییان، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، به‌پێی ڤیدیۆیه‌كی تری ناوبراو. هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، په‌یوه‌ندی به‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه‌ كردووه‌ و به‌رچاوڕونی پێویستی پێداوه‌ كه‌ بابه‌ته‌كه‌ به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌یه‌”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد |بڕێكی زۆر له‌ سیمكارتی تۆمارنه‌كراو له‌ پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه‌ به‌ قاچاخ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن، له‌ ماوه‌ی رابردو وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌ی داوه‌ و هه‌نگاوی كرداری گرنگ گیراوه‌ته‌به‌ر، بەپێی رێنمایی ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی وەزارەتەکەیان، هەر کەسێک یان دووکاندارێک سیمکارتی تۆمارنەکراو بفرۆشێت، رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە بە بڕی 3 ملیۆن دینار”.

ئەمە لە کاتێکدایە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاگاداری سه‌رجه‌م دوكاندار، كاسبكاران و فرۆشیارانی مۆبایل ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌دوربگرن له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ سیمكارتی تۆمارنه‌كراو و بێخاوه‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، به‌رپرسیار ده‌بن و ت٢وشی توندترین سزای یاسایی و لێپێچینه‌وه‌ ده‌بنه‌وه‌.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان