مه‌ودا میدیا-
ئه‌مه‌ریكا داوایكردووه هه‌رچى زووه كارمه‌نده‌كانى باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌ى له به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان چۆڵبكه‌ن.
ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه “وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا فەرمانى كردووە كارمەندە ناپێویستەكانی باڵیۆزخانەكەمان لە بەیروت، لەگەڵ خێزانەكانیاندا چۆڵی بكەن و بگەڕێنەوە”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوو ئه‌مه‌ریكا داواى له هاوڵاتییانى كردووه سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێك نه‌كه‌ن، له‌وانه عیراق و ئێران و لوبنان.
ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاش په‌یوه‌ندیی به ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ سه‌ر ئێران.
ع