مه‌ودا میدیا-
بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “له ماوه‌ى ساڵى 2008 له هه‌رێمى كوردستان ته‌نها 800 ته‌ن په‌تاته به‌رهه‌م ده‌هات، به‌ڵام ئێستا به‌رهه‌مه‌كه هێنده زۆره به‌شى ده‌ره‌وه ههناردهدهكهین”.
وتیشى “ئه‌مساڵ 2026، به‌رهه‌م په‌تاته له هه‌رێمى سه‌رو یه‌ك ملیۆن ته‌نه، رێککەوتنی نوێی رۆژژمێری کشتوکاڵی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی کرا، کە ئامانج لێی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و قەدەغەکردنی هاوردەکردنە لە کاتی پێگەیشتندا”.
كۆسار هه‌ورامى، شاره‌زاى بوارى كشتوكاڵ به مه‌ودا میدیارى راگه‌یاند “له ئێستادا به‌رهه‌مى په‌تاته له هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكى زۆر به‌رزدایه، سه‌ره‌ڕاى پێویستى ناوخۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نارده ده‌كرێت و كارگه‌كانى ناوخۆش به‌شێكى پێویستییان له به‌رهه‌مى ناوخۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه له په‌تاته‌ى پیشه‌سازی”.
وتیشى “له هه‌موو ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مى په‌تاته له‌ئاستێكى به‌رزدایه، له ده‌شته‌كانى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه و پێنجوێن، هاوكات له دهۆك و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ساڵانه به سه‌دان هه‌زار ته‌ن په‌تاته به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.
ع