کات و شوێنی بەخاکسپاردنی تەرمی خامنەیی ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

وتەبێژی لیژنەی مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی رێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد تەرمی عەلی خامنەیی لە شەوی یادکردنەوەی کوژرانی ئیمام سەجاد، لە مەزارگەی رەزەوی بەخاک دەسپێردرێت.

ئیمان عەتارزادە، وتەبێژی لیژنەی مەراسیمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی رایگەیاند ” رۆژی پێنجشەممە 24ی مانگی موحەڕەم، بەڕێکردنی تەرمی رێبەری ئێران و ئەندامانی خێزانەکەی لە شاری مەشهەد بەڕێوە دەچێت”.

رۆژی 28ی شوباتی ساڵی 2026، عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تاران، گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستا بەهۆی بارودۆخی جەنگ و مەترسییەکانەوە، مەراسیمی بەخاکسپاردنی بۆ ماوەی زیاتر لە 100 رۆژ دواخرا و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە شاری مەشهەد بەڕێوەبچێت.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان