مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە هەموو کاتێک نزیکترە و کاراکردنەوەی پەرلەمانیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت.
پێشەوا هەورامانی, وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند “پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە بە ئەرکی پاراستنی مافی خەڵکی کوردستان هەستن، داوایان لە حکومەتی عیراق کردووە بەپێی سەرژمێری دانیشتووان بەشە بودجەی هەرێم دیاری بکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بۆ زیادکردنی رێژەی ناردنی نەوت، حکومەتی هەرێم و بەغدا بەردەوام لە گفتوگۆدان، حکوومەتی فیدراڵیش تێگەیشتنی بۆ داواکارییەکە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا رەزامەندیی نەداوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “گفتوگۆی باش لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەیە و بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، پێگەی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە هەموو ئەگەرێک بەهێزتر دەکات کە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە”.
ب ح