مەودا میدیا-
بەهۆی لێدوانێكی سەرۆكی ئەمەریكا لە بارەی راگرتنی هێرشەكانی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەكی كاتی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
دوێنێ 18ی ئایار، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند”بەرنامەیان وابووە جارێكیتر هێرشەكان بۆ سەر ئێان دەستپێبكەنەوە، بەڵام لەسەر داوای چەند وڵاتێكی عەرەبی پلانەكەیان راگرتووە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر هەبێت تا لە رێگەی دانوستاندنەوە كۆتایی بە جەنگی ناكۆكییەكان بهێنرێت”.
ئەو لێدوانەی ترەمپ كاریگەری زۆری لەسەر نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا هەبوو بە جۆرێك ئەمڕۆ سێشەممە، لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا بە رێژەی 2٪ دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور لە 112 دۆلارەوە دابەزی بۆ 109 دۆلار.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێران بەهۆی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائی-لەوە ماوەی كەمتر لە سێ مانگە گەرووی هورمزی داخستووە كە نزیكەی 20٪ـی دابینكردنی نەوتی جیهانی پێدا تێدەپەڕێت، ئەوەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
ئ پ