بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە 84 مێگاوات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد دانانی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی كارەبا له‌ وزەی خۆر (سۆلار) لە شارەکە لە زیادبووندایە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند “كۆی گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە زیاتر لە (84) مێگاوات كارەبا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە پێی كۆتا ئامار تاوەکو 2026/3/8، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە و لە بەشی وزە نوێبووەكان تۆماركراوە، گەیشتووەتە سێ هەزار و 110 هاوبەش”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە (2562) دوو هەزار و 562 هاوبه‌شی ماڵان و (443) هاوبەشی بازرگانی و (15) هاوبەشی پیشەسازیی و (85) هاوبەشی كشتوكاڵی و (5) هاوبه‌شی میریین”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان