غه‌ریب ئابادى: ئێران ده‌یتوانى چه‌كى كیمیایی هه‌بێت به‌ڵام نه‌یویست

مه‌ودا میدیا-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئێران چەکی کیمیایی نەویست ئەگەرچی دەیتوانی بەرهەمی بێنێت و ببێته‌ خاوه‌نى ئه‌و چه‌كه‌ كۆمه‌ڵ كوژه‌.

كازم غه‌ریب ئابادى، جێگری وەزیری دەرەوەى ئێران لە کۆنفرانسی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە لاهای وتى”ئێران پابەندبوونی بە پرەنسیپە مرۆییەکان و خۆبەدوورگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دووپاتكرووه‌ته‌وه‌ و تاوانەکانی رژێمی سەدامی دژ بە ئێرانییەکانی وه‌بیرهێنایه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “ئێران هەرگیز پەنای بۆ لۆژیکی بەکارهێنانی تۆڵەسەندنەوەی چەکی کیمیایی نهبردوه و سه‌ره‌ڕای توانا و ئه‌گه‌رى وه‌ڵامى به‌رانبه‌ر له‌ شه‌ڕى سه‌رده‌مى سه‌دام حسێن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران نه‌یویستووه‌ ببێته‌ خاوه‌نى چه‌كى كیمیایی ئه‌گه‌رچى ده‌یتوانى ئه‌و چه‌كه‌ كۆمه‌ڵ كوژه‌ى هه‌بێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان