ئسرائیل جێگرەكەی ترەمپ بە سیخوڕیكردن بۆ ئێران تۆمەتبار دەكات

مەودا میدیا-
سەرچاوە ئەمنییەكانی ئیسرائیل، جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بە دزەپێكردنی پلانێكی مۆساد بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، تۆمەتبار دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی “روسیا تودەی” ئێستا لە نێوان ناكۆكی قووڵ هەیە لە نێوان ئیسرائیل و ئیدارەكەی ترەمپ، لەو چوارچێوەیەشدا ئیسرائیل تۆمەتی ئەوەی داوەتەپاڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بە پیلانگێڕی دژی بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل.

بەپێی راپۆرتەكە، مۆساد بەشێوەیەكی نهێنی پلانێكی گەورەی مەبەستی رووخاندنی رژێمی ئێران لە رێگەی كۆكردنەوەی ملیۆنان چەكدارەوە ئامادە كردووە، بەڵام ئەو پلانە نەك هەر رووبەڕووی ڤیتۆی دۆناڵد ترەمپ بووەوە، بەڵكو بازنەیەكی نزیك لە ڤانس تۆمەتبار دەكرێت بەوەی كە لە هەوڵێكی بە ئەنقەستدا وردەكارییەكانی پلانەكەی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دزەپێكردووە بۆ تێكدانی ئۆپەراسیۆنەكە، ئەم دزەپێكردنە گوماناوییە توڕەیییەكی بەرفراوانی ئیسرائیلی لێكەوتەوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان