مهودا میدیا-
كهناڵى جەزیرە لە راپۆرتێکدا باس له سزاكانى ئهمهریكا بۆ سهر ئێران دهكات و دهڵێت، ئەمهریکا لە شەڕە هاوچەرخەکانیدا نەیتوانیوە بە هیچ کام لە ئامانجە مەبەستەکانی خۆی بگات، دیمەنە مێژووییەکانی فڕۆکەخانەی کابول، فڕینی کۆپتەرەکە بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمهریکا لە هانۆی، کوژرانی 60 هەزار سەرباز لە جەنگی ڤێتنام و دواجار واژۆکردنی رێککەوتنی پاریس بۆ کشانەوەی واشنتۆن لەم شەڕە، کەوتنەخوارەوەی هەزاران تەن بۆمب بۆ سەر ئەفغانستان و کشانەوەی لەناکاوی لەو وڵاتە کە زیاتر لە هەڵهاتن بوو، هەموو ئهوانهى وهك نمونه هێناوهتهوه بۆ شهڕى دژ به ئێران.
ههروهها نووسیویهتى “شەڕ له دژی ئێران له لایەن ئەمهریکا و ئیسرائیل بڕیار بوو لە ناوچوونی بەرنامه ناوهكى و مووشەکییەکان و رووخانی رژیمی دەسەڵاتداری به دواوه بێت، بەڵام ئەو ئامانجانه بەدی نەهاتن”.
هەروەها ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون، هەمان گەمارۆکانی چل ساڵی رابردووی بیردەخەنەوە. دوای ئەوەی عیراق لەشکرکێشی بۆ کوەیت کرد، ئەمهریکا سزا و گەمارۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، بەمەش نەیتوانی خۆراک و دەرمان بگاتە عیراق، بەڵام لهگهڵ ئێران دۆخەکە جیاوازە.
ئەو ناوچەیە چەند هێندەی رووبەری عیراقە، وڵاتانی دەوروبەری ئێران دوژمنایەتی رژێمی دەسەڵاتدار لە تاران ناکەن، ئێران سنوورێکی دوور و درێژی لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان، تورکمانستان، کۆماری ئازەربایجان و عیراق هەیە و پێداویستییەکانی ئێران لە رێگەی عیراقەوە دابین دەکرێت.
جگە لەوەش سنووری دەریایی 700 کیلۆمەتری لە باکوور هەیە و بەستراوەتەوە بە وڵاتانی باکوور و بەتایبەتی روسیا، هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرچەند گەمارۆکان توندتر بکرێن، ناتوانن وا لە ئێرانییەکان بکەن تەسلیم بن.
كهناڵهكه له كۆتاییدا نووسیویهتى “ئەوەی جێگای سەرنجە، ئێستا زیاتر باس لە کردنەوەی گەرووی هورمز دەکرێت کە هۆکاری شەڕەکە نەبووە، له كاتێكدا ئهمهریكا و ئیسرائیل به هۆكارێكى تر هێرشیان كرده سهر ئێران”.
ع