مەودا میدیا-
دوای هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هۆكارەكانی هێرشەكە و ئەو بیانووەی كە ئەمەریكا هەیبوو جیاواز باس دەكران و لێكدەدرانەوە، بە جۆرێك كە مەبەستی راستەقینەی وڵاتەكە بە تەواوی روون نەبوو.
هەمووان پێیان وایە ترەمپ بۆ لەناوبردنی ئێران چووەتە ناو جەنگەوە، بەڵام ئەگەر واش بێت، ئەی ئامانجی سەرەكی لە ناوبردنی ئێران چییە؟
بەشێك لە شارەزایان وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە و دەڵێن “ئەمەریكا ئەم كارەی بۆ رزگاركردنی دۆلاری ئەمەریكی ئەنجام داوە”.
بەڵام با بزانین چۆن ؟
بۆ ماوەی زیاتر لە 50 ساڵ، ‘پترۆدۆلار’ ئەمەریكای لە لوتكەی دەسەڵاتدا هێشتەوە. سعودیە نرخی نەوتەكەی بە دۆلار دیاری دەكرد و قازانجەكەشی لە بۆندەكانی گەنجینەی ئەمەریكادا وەبەرهێنان پێدەكرد، لە بەرامبەریشدا ئەمەریكا ئاسایشی وڵاتەكەی دەپاراست، بەڵام ئەم رێككەوتنە خەریك بوو هەڵدەوەشایەوە. سعودیە دەستی كرد بە مامەڵەكردنی نەوت بە یوان-ی چینی و پەیوەندی بە گرووپی بریكس (BRICS)ەوە كرد، سیستمێك كە بەتەواوی بۆ خۆلادان لە دۆلار دروست كراوە. تا ئەو رادەیەی كە20%ـی بازرگانیی نەوتی جیهانی لە دەرەوەی دۆلار ئەنجام دەدرا.
تا ئەوكاتەی ترەمپ بە بۆردومانكردنی ئێران رێگری لەم رەوتە كرد.
ئەوان گەرووی هورمزیان داخست و نرخی نەوت گەیشتە ١٢٠ دۆلار، دواتر وڵاتانی كەنداو لەپڕ تێگەیشتن كە بەبێ چەتری پاراستنی ئەمەریكا ناتوانن بمێننەوە، بۆیە گەڕانەوە بۆ واشنتۆن و داوای یارمەتییان لێكرد.
دواتریش دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ساڵی پێشوودا بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی. بەمەش ئەو وڵاتانەی كە هەوڵیان دەدا لە سیستمی دۆلار هەڵبێن، دووبارە رێك لە ناوەڕاستی ئەو سیستمەدا قەتیس بوونەوە یاخود بە واتایەكی تر گیریان خوارد.
بۆیەش بەشێك لە شارەزایان پێیان وایە كە دابەزینی بەهای دۆلار، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی هێرشی ئەمەریكا و هەر ئەوەش بوو كە قوڕی بۆ ئێران گرتەوە.
ئەرسەلان پەرۆش