شاندێكى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو، شاندێكى باڵاى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى سه‌ردانى هه‌ولێر و سلێمانى بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ حزبییه‌كان كۆببنه‌وه‌.

دکتۆر عەباس رازی، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگه‌یاند “شاندەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەبێت و هەریەکە لە هادی عامری و موحسین مەندەلاوی ئەندامی شاندەکەن، کە سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی دەکەن بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردایەتییە سیاسییەکانی هەرێم”.

وتیشى “ئەم هەنگاوە لەسەر بنەمای بڕیاری کۆتا کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاتووە، مەبەست لێی دروستکردنی لێکتێگەیشتن و نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئەم جوڵە سیاسییە لە چوارچێوەی پەرۆشی ئەواندایە بۆ پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و خێراکردن لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی دامەزراوه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان