مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرایکرد کاتژمێر (3:00)ی بەرەبەیانی دوێنێ دوو بریندار گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بەناوەکانی
(ه . ع . ح) تەمەن 22 ساڵ و (ڕ. ش . ع) تەمەن 19 ساڵ، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت لە ناوبازاڕ لەگەڵ کەسێک بەناوی (ب . ح . م) تەمەن 26 ساڵ
بووە بە شەڕیان.
ئاکام قوتبەدین ئاغاوەیس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند “بەهۆی سەختی برینەکەی یەکێک لە بریندارەکان ئەمشەو کاتژمێر (1:37) خولەک گیانی لەدەستداوە و برینداری دووەم بە مەبەستی چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە بەناوی ( ب . ح . م ) تەمەن 26 ساڵ بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە بەماددەی (406) دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەەکە کراوەتەوە”.
ب ح