مهودا میدیا-
وهزارهتى دارایی حكومهتى ههرێم له گشتاندنێكدا، دۆسیهى فهرمانبهرانى رێكخراوهكانى یهكلاكردهوه و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانیی و خانەنشینییان پێبەخشرا.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمی کە بە واژووی ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە لە ١٩\٨\٢٠٢٦، دۆسیەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانیی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت بەپێی یاساکانی بەرکار لەهەرێمی کوردستاندا.
بەپێی ئەم گشتاندنە نوێیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، فەرمانبەرانی رێکخراوەکان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و تەواوی مافە یاسایی و کارگێریی و داراییەکانیان پێدەبەخشرێت، هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری راژەی شارستانیی پەبەپێی یاسای خانەنشینی بەرکار لەهەرێمی کوردستان مافی خانەنشینیان پێدراوە.
ع
