عەلی خامنەیی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی حەرامکردووە

مەودا میدیا-

سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی بەرگریی ئێران ئاشکرایکرد ئەگەر دانووستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا بۆ ئەوەیە تارام نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی، ئەوا دەتوانن دەستبەجێ رێکبکەون.

عەلی شەمخانی، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی بەرگریی ئێران رایگەیاند “دورست نەکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە، فەتوای عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “عەباس عێراقچی، سەرۆکی شاندی دانووستانکاریی ئێران، هەموو دەسەڵاتێکی پێدراوە، رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکییەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان