مەودا میدیا-
شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) کە لە (مەدحەت سنجار و پەروین بوڵدان) پێکهاتوون لەگەڵ ئەردۆغان و ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگای هەواڵگری (میت) کۆبوونەوە.
ئەردۆغان رایگەیاند “” کۆمیسیۆنەکەیان لە پەرلەمان نزیکە لە تەواوکردنی راپۆرتەکەیان، بە ئاشکراکردنی راپۆرتەکەش بەرپرسیارێتی و ئەرکی زیاتر دەکەوێتە ئەستۆی لایەنە سیاسییەکان. ئەوان وەک ئاکەپە هاوکار دەبن و بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ تاوەکو ئەم پرسە بەشێوەیەکی هەمیشەیی چارەسەر ببێت”.
پرسی مافی هیوا (ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجالان) یەکێکە لە خاڵەکانی راپۆرتەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا کە تایبەتە بە چارەسەری پرسی کورد، کە بەپێی وتەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک هەریەک لە (عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش ) ئازاد دەکرێن و سەرۆک شارەوانییە کوردەکانیش پۆستەکانیان وەردەگرنەوە”.
ب ح