لە سلێمانی پارەی پێشەکی موەلیدە وەرناگیرێت

مەودا میدیا-

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان لەناو شاری سلێمانی سەبارەت بە پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان بڕیاریاندا کە لە بەرانبەر پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا هیچ بڕە پارەیەکی پێشەکی لە هاوڵاتییان وەرنەگرن.

ئارام رەحیم، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی رایگەیاند “ئەگەر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە، کارەباى 24 کاتژمێرى نەگەڕایەوە، کاتژمێرەکانى کارپێکردنى موەلیدەکان وەردەگرن و رۆژى 30ى مانگ نرخى ئەمپێرى موەلیدەکان دیارىی دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەرگرتنى پارەى پێشەکییان لابردووە، چونکە بەشێک لە موەلیدەکان دواى نەمانى کارەباى نیشتمانى، دوو رۆژ کاریان بە موەلیدەکان نەکردووە و دواکەوتوون، ناکرێت وەک ئەو موەلیدانەى کاریان کردووە، پارە وەربگرن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان