مەودا میدیا-
نیوهڕۆى ئهمڕۆ لە قەزای سەیدسادقی سەربە پارێزگای سلێمانی كێشه لهنێوان فهرمانبهرێكى بانكى قەزاکە و بهڕێوهبهرهكهى درووستبوو، دوای درووستبوونی کێشەکە بەڕێوەبەری بانکەکە لەلایەن فەرمانبەرەکەوە بریندارکرا.
بەڵێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بانکی سەیدسادق بە مەودا میدیای راگەیاند “کێشەکە لەسەر کارێکی ئیداریی بانکەکە بووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کەسێک کە پێشتر وەک نوێنەر، مووچەی فەرمانبەرانی ئەوقافی شارەزووری وەرگرتووە و ئێستا خانەنشینە، کەسێکی تر لە شوێنی دانراوە بەڵام ئەوقاف نووسراوی نەکردووە بۆ بانکەکەیان تاوەکو ئەو کەسە وەک نوێنەریان بناسن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کارمەندێکی بانکەکەیان کارەکانی ئەم کەسەی جێبەجێکردووە و سەرپێچی بڕیار و رێنماییەکانی کردووە بەپێی کاروباری کارگێڕیی بانک، لەبەرانبەردا سزای کارگێڕی بۆ دەرکردووە و کارمەندەکەش سزاکەی رەتکردووەتەوە بە چەقۆ هێرشیکردۆتە سەری و برینداریکردووە”.
ب ح