سەرۆكی زلهێزەكانی جیهان كۆدەبنەوە

مەودا میدیا-
بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لوتكەیەكی سێقۆڵیی مێژوویی سەرۆكەكانی چین، روسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان لە چین بەڕێوەبچێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەگاتە فلیپین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتاكانی لە كۆمەڵەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا و دواتر بەرەو شاری شینزینی چینی بەڕێدەكەوێت بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن و كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیی مێژوویی لەگەڵ هاوتا چینییەكەی شی جین پینگ و رووسییەكەی ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دەدات، بەڵام هیچ پلانێكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور نییە.

دواتریش رۆژی چوارشەممە ترەمپ دەچێتە لوتكەی هاریكاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن كە لەوێ سێیەم كۆبوونەوەی خۆی لەم ساڵدا لەگەڵ شی جین پینگ ئەنجام دەدات.

هاوكات رۆژی هەینی كۆشكی سپی رایگەیاند “سەردانەكەی ترەمپ بە كۆبوونەوەیەكی سێقۆڵیی مێژوویی لەگەڵ شی جین پینگ و ڤلادیمیر پوتین كۆتایی دێت، كە تێیدا هەوڵەكانی كەمكردنەوەی چەكی ناوكیی دەبێتە بابەتێكی سەرەكی لە یەكەم كۆبوونەوە لە جۆری خۆیدا كە سەرۆكەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، روسیا و چین كۆدەكاتەوە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان