مەودا میدیا-
حكومەتی ئیسپانیا رایگەیاند” ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئاڵۆزییەكانی ناوچەی سەبتە لە ئیسپانیا كە هاوسنوورە لەگەڵ مەغریب، بۆ 67 كەس بەرزبووەتەوە كە ژمارەیەكیان خنكاون و ژمارەیەكیشیان لە كاتی هەوڵدان بۆ بەزاندنی سیاجەكانی سنورەكان گیانیان لەدەستداوە”.
بەپێی ئەو زانیارییانەی حكومەتی ئیسپانیا بڵاویكردووەتەوە” تەنها لە ماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا نزیكەی 60 هەزار كۆچبەر سنورەكانیان بڕیوە و خۆیان گەیاندووەتە شاری سەبتەی وڵاتەكەیان”، كە ئەمەش بە یەكێك لە گەورەترین قەیرانەكانی كۆچبەری لە جیهاندا دادەنرێت.
لەلایەكی تریشەوە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە” رۆژی هەینی 31ی تەموز، زیاتر لە 48 هەزار كەس لەو مەغریبییانەیان گەڕاندووەتەوە بۆ وڵاتەكەیان كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا خۆیان گەیاندووەتە شاری سەبتە كە زۆرینەیان گەنج بوون”.
ئ پ