مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەنراوەكەیدا دەڵێت “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرای با لە نێوان 10 بۆ 20 كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی دوێنێ”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات” بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی