مەودا میدیا-
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە کە حزبەکەی کاک ئۆمێد خۆشناو هەندێ سەرکردە بەئامانج دەگرن کە لە ژیاندا نەماون.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رایگەیاند “قسەکانی ئۆمێد خۆشناو کەباس لە پەیامێکی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی دەکات لەسەر بنەمایەکی مەعلوماتی نییە ، چونکە بۆردی راگەیاندنی یەکێتی ئۆرگانێکی سەرەکی یەکێتییە و لەسەر بنەمایەکی دامەزراوەیی کاردەکات و پشت بەتیم و پێکهێنانی لیژنە دەبەستێت و بریاردان تێیدا تاکەکەسی نییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر چ شتێکی تایبەتی و رای خۆی هەبێت بەناوی خۆیەوە لە میدیای نوێ و سۆشیاڵ میدیا بڵاودەیدەکاتەوە ، یان بەشێوەی وتار دەنووسێت، وەکو رۆژنامەوانێکیش لەگەڵ داخستنی هیچ کەناڵ و سەرچاوەیێکی میدیای فەرمی نییە ، هی یەکێتی بێت ، یان هی پارتی ، یان سەر بەهەر لایەنێکی تر بێت ، لە سلێمانی بێت یان لە هەولێر و دهۆک ، دەکرێ سزای ماددی بدرێت، یان هەڵەکەیان پێ راستبکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” لەگەڵ شێواندنی وێنەو ناوزراندی هیچ سەرکردەیێک نییە، بەتایبەتی کە لەژیاندا نەماون و بەداخەوە زۆر جار بەرپرس و کادیرانی حزبەکەی کاک ئۆمێد لەرێی میدیای فەرمییەوە هەندێ سەرکردە بەئامانج دەگرن کەلەژیاندا نەماون و دەیکەن بە کەرەستە و چەکی ململانێی حزبایەتی”.
ب ح