مەودا میدیا-
ئەمڕۆ حەوتەمین کۆبوونەوەی وەرزی یەکەمی خولی شەشەمی یاسادانان بەڕێوەدەچێت و بەپێی کارنامەیەی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لەسەر دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە “ئەمڕۆ پەرلەمانتاران دەنگ لەسەر پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکان دەدەن و بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش تایبەتە بە سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتار”.
بەپێی زانیارییەکان، فراکسیۆنەکانە كوردستانییەکان لە كۆی 25 لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمان، سەرۆكایەتی سێ تا چوار لیژنە وەردەگرن و شیعەكان سەرۆكایەتی 11 لیژنە و سوننەكانیش سەرۆكایەتی شەش لیژنە دەكەن.
ب ح