تاوانەکانی ئیسرائیل لای ئەمەریکا پەسەندکراون

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئەمەریکا سیاسەتی دووفاقی پەیڕەو دەکات لە کاتێکدا پشتیوانی لە گەمارۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکات و لە بەرانبەردا مافی بەرگریی لە ئێران زەوت دەکات.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “تاوانەکانی ئیسرائیل لای ئەمەریکا پەسەند کراون، بەڵام بەرگریی رەوای ئێران لە بەرانبەر دەستدرێژیکاران بە تووندی ئیدانە دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “نابێت یاسا نێودەوڵەتییەکان وەک ئامرازێک بۆ بەرژەوەندیی کاتی و تایبەت بەکاربهێندرێن، بەڵکو دەبێت وەک بنەمایەکی جێگیر بۆ هەمووان وەک یەک جێبەجێ بکرێن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان