مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بانكەكانی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەک، دەبێت خانەنشین خۆی ئامادە بێت، بەپێچەوانەوە مووچەكەی پێ نادرێت.
فریاد فاخر، بەڕێوەبەری بانکی سەروەران رایگەیاند ““ساڵانە لە سەرەتای مانگەوە بۆ ئەوەی بزانن كێ لە ژیاندا نەماوە، بەتایبەت خانەشینان، دەبێت خۆیان لە بانک ئامادە بن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ مووچەی مانگی یەک كار بە بریكارنامە ناكرێت، واتا ئەوانەی بریكاریان داوەتە كەسێكیان بۆ وەرگرتنی مووچەیان، لە مووچەی مانگی یەكدا كار بەوە ناكرێت، دەبێت مووچەخۆرەكە خۆی ئامادە بێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیكهی 300 ههزار خانهنشین له هەرێمی کوردستان ههیە و بەشی زۆریان مووچەکانیان لە بانكەكان وەردەگرن و بەشێكیشیان لە رێگەی كارتی (هەژماری من)وە مووچەیان پێ دەدرێت.
ب ح