مهودا میدیا-
سکۆت بیسنێت، وەزیری خەزێنەی ئەمهریکا ئهمڕۆ دووشەممە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی تۆکمەی بە ئامانجگرتنی پەیوەندییە داراییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهان راگەیاند.
ئهو ئۆپهراسیۆنى سزایانه، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا کە ئامانج لێی گۆشەگیرکردنی تاران لە رووی ئابوورییەوە و پچڕاندنی ئەو شتانەی کە بە هەموو هێڵی ژیانی دارایی ئێران وەسفی کرد.
بیسنێت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران وتی “واشنتۆن میکانیزمی چاودێریی و بەدواداچوونی ئەو لایەنانەی کە مامەڵەی دارایی لەگەڵ تاران ئەنجام دەدەن خێراتر دەکات”.
هۆشداریشیدا لەوەی هەر قەوارەیەک بەردەوام بێت لە هاوکاری لەگەڵ ئێران، رووبەڕووی سزا و دابڕانی ئابووری و دوورخستنەوە لە سیستەمی دۆلار دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەمریکا لە ناوچەی خۆڵەمێشی دەچێتە دەرەوە سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران و هاوبەشە داراییەکانی، تاران و ئەوانەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، لەبەردەم هەڵبژاردنێکدایە لە نێوان ئاوەدانی و ئاشتیی یان گۆشەگیری و تیرۆر”.
بیسێنت روونی کردەوە “سزاکان کەرتی وزەی ئەتۆمی، مووشەک، ئەلیکترۆنی و نەوت دەگرێتەوە، ستراتیژی دابڕانی ئابووری ئامانجی بڕینی سەرجەم خوێنبەرە داراییەکانە بۆ ئێران”.
وتیشى “واشنتۆن هیچ ژوورێکی هەناسەدان بۆ رژێمی ئێران بەجێناهێڵێت کە رێگەی پێبدات خۆی ڕێکبخاتەوە”.
ع