مەودا میدیا-
هەرچەندە بڕیاربوو لە سەرەتای مانگی شەشەوە كارەبای قەزا و ناحیەكانی سەر بە ئیدارەی گەرمیان ببێتە كارەبای 24 كاتژمێری، بەڵام تا ئێستا ئەو پلانە نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” سەرەتا بڕیار بوو كارەبای گەرمیان لە سەرتای مانگی شەشەوە بچێـتە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكییەوە، بەڵام تا ئێستا نەكراوە و پلانەكە وەك خۆی نەچووەتە پێشەوە”.
وتیشی” هۆكاری دواكەوتنی ئەو پرۆژەیە لە گەرمیان دەگەڕێتە بۆ گرفتی كەمی غاز و كەمی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەڵام ئەگەر گرفتی تر نەیەتە پێشەوە ئەوا پێدەچێت هەر لەم مانگی شەشەدا گەرمیان بچێتە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكییەوە”.
سەبارەت بە چارەنووسی موەلیدە ئەهلییەكانیش ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەو كارە لە دەستی ئەنجومەنی وەزیراندایە و ئەوان بڕیار لە چارەنوسیان دەدەن، بەڵام هێشتا دیار نییە چ بڕیارێكیان لەبارەوە دەدرێت”.
ئ پ