عیراق سێ رۆژ ماتەمینی گشتیی راگەیاند

مەودا میدیا-

وتەبێژی فەرمی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە سێ رۆژ ماته‌مینی بۆ كوژرانی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رابگه‌یه‌نن.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەکەن بەهۆی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێبەری باڵای ئێران لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ئاشکرا و کردەوەیەکی مەحکومکراودا شەهید کرا، کە پێچەوانەی هەموو دابوونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەغدا داوای خۆی بۆ وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆن و کردەوە سەربازییەکان دووپاتدەکاتەوە کە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی بێ وێنەی تووندوتیژیی و نائارامی زیاتر دەبات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان