مهودا میدیا-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران رایگەیاند، وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان دەدەن و ئەمهریکاش لە داهاتووی ناوچەکەدا جێگەی نابێتەوە.
موحسین رەزایی، لە دیدارێکدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری عیراقێکی سەربەخۆ و بەهێزە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان دەدەن و ئەمهریکاش لە ئایندەی ناوچەکەدا جێگەی نابێتەوە”.
باسى لهوهشكرد “دەبێ دۆخی گرووپە دژە ئێرانییەکان لە سنوورەکانی دوو وڵات یەکلایی بکرێتەوە”.
لاى خۆیهوه فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق وتى “جەخت لەسەر هاوکاریی ناوچەیی و پێویستیی دەستەبەرکردنی ئاسایش لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکەینەوە”.
ع