مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه،به‌هۆى لێخۆشبوونى له %20 له پاره‌ى كاره‌با پاره‌یه‌كى زۆر بۆ هاوڵاتییان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویكرده‌وه “له ماوه‌ى رابردوو لێخۆشبوونى له %20 بۆ كرێى كاره‌باى ماڵان هه‌بووه و به‌هۆیه‌وه زیاتر لە هه‌شت ملیار و 700 ملیۆن دینار گەڕاوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان لەسەر پسولەکانی کارەبا”.
ئه‌وه‌ش لەچوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی مانگی رابردوو راگەیه‌ندرا بۆ پێدانی پاڵپشتی بەڕێژەی 20٪ لەسەر هەموو پارەدانێک، کە لە رێگەی سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئی-پسولە ئەنجام دەدرێت.
پرۆژه‌ى رووناكى له ماوه‌ى رابردوو رووبه‌ڕووى زۆرترین ناڕه‌زایه‌تیی بووه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى پاره‌یه‌كى زۆرى بۆ .گه‌ڕاوه‌ته‌وه و حكومه‌تیش ئه‌و سیستمه‌ى جێبه‌جێ نه‌كرد كه بۆ 400 وه‌حده 72 دینار و بۆ 400 وه‌حده‌ى دووه‌م 108 دینار بێت
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و لێخۆشبوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییانه و به‌هۆیه‌وه پاره‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
وتیشى “له ماوه‌ى رابردووش لێخۆشبوو‌ن هه‌بووه و خه‌ڵكێكى زۆر سودمه‌ندبوون له‌و لێخۆشبوونه‌وه”.
هه‌ر به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا “هاوڵاتیی هه‌یه له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا بۆ پرۆژه‌ى رووناكى سه‌رو 300 هه‌زار دینارى بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا سه‌رو 100 هه‌زار دینار گه‌ڕاوه‌ته‌وه”.
ره‌حمان سه‌عید، هاوڵاتیی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بۆ 30 رۆژ له پرۆژه‌ى رووناكى زیاتر له 200 هه‌زار دینارم بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئامێره‌كانى گه‌رمكه‌ره‌وه وه‌ك بۆیله‌ر به‌كاربهێنم، ئه‌و پاره‌یه زۆر زۆره، خه‌ڵكى تواناى نییه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن، ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كردویه‌تى، هیچ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك نییه، له لایه‌ك مووچه نادات و له لایه‌كیش پاره‌ى كاره‌با مانگانه قورسایی زۆر دروستكردووه، ئه‌گه‌ر سێ مانگیش پاره نه‌ده‌ى كارهباكهت ده‌بڕن، ئه‌م حكومه‌ته كارى بووه به دروستكردنى قورسایی له‌سه‌ر خه‌ڵك”.
.
ع