مه‌ودا میدیا-
نرخى ماسى زیندوو له بازاڕه‌كاندا زیاتر هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ماسییه‌كى زۆر ده‌خرێته بازاڕه‌وه كه له خواستى هاوڵاتیی زیاتره.
ئه‌ركان عابید، ماسیفرۆش له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى ماسى زیندوو هه‌رزانبووه، رۆژانه ماسییه‌كى زۆر له پرۆژه‌كانى ناوخۆ و له عیراقه‌وه ده‌خرێته بازاڕه‌كانى هه‌رێم”.
وتیشى “رۆژانه بڕێكى زۆر له ماسیش له چه‌م و رووباره‌كانى ناوخۆ له لایه‌ن راوكهرانى ماسى ده‌خرێته بازاڕه‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌ك كیلۆ ماسى زیندوو ئه‌گه‌ر له سه‌روى دوو كیلۆوه بێت به 3500 دیناره، ماسى خوار دوو كیلۆ به 2500 دیناره”.
ع