مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتیی کەمێک بەرزدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی ئێوارە تاوەکو کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نمەباران لەگەل بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات دەبارێت”.
کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 11 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
ب ح