مهودا میدیا-
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی بەکرەجۆی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە بەردهم ماڵی هاوڵاتییەکدا دوو ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.
پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردهوه “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەنوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆ سکاڵای تۆمارکرد کە لەبەردەم ماڵەکەیدا دوو ماتۆڕسکیلی لێدزراوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراو دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان، زانیاریی پێویست کۆکرایەوەو بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێریی توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەکرەجۆوە هەر سێ تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن”.
هەر سێ تۆمەتبار بەناوەکانی (د، ع، ک / گ، ک، ا / ئ، م، ا )، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و هەروەها لەکاتی لیکۆڵینەوەکان دانیان ناوە بە ( ۱۰ ) تاوانی دزینی ماتۆڕسکیلی تردا لە گەڕەکانی شاری سلێمانی.
ع