مهودا میدیا-
ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆدەبێتەوە.
بهپێى ماڵپهڕه عیراقییهكه “یەکێک لە هۆکارەکانی سەردانەکە کردنەوەی کەناڵەکانی گفتوگۆ و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکانە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە”.
ههروهها “گرنگی ئەم سەردانە لەوەدایە کە سەقامگیریی سیاسیی بەدی بهێنێت و لێکتێگەیشتنە نیشتمانییەکان لەنێوان هێزەکان بەهێز بکات”.
باس لهوهشكراوه “سەردانەکە دەرفەتێکە بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، نەک تەنها لە پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر، بەڵکو لە رێکخستنەوەی نێوماڵی سیاسیی عیراق لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن نەک زاڵبوون بەسەر یەکتردا”.
ع