سوپاى پاسداران ناوه‌ندێكى ئه‌مه‌ریكاى له‌ناوبرد

مه‌ودا میدیا-

بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ناوەندی سەرەکی ئامادەیی و پشتیوانیی سوپای ئەمه‌ریکا لە رۆژئاوای ئاسیا، لە شاری مینا عەبدوڵڵای کوه‌یت ئاگری تێبەردرا.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى سوپاى پاسداران “لە درێژەی هێرشی تۆڵەسەندنەوەكان بۆ سەر بنکەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە، کەجل، ناوەندی سەرەکی ئامادەیی و پشتیوانیی سوپای ئەمه‌ریکا لە رۆژئاوای ئاسیا، لە شاری مینا عەبدوڵڵای کوه‌یت تێکشکێندرا”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “ئەمه‌ریکا کە لە شەوانی رابردوودا بە بیانووی لێدانی کەشتییە هێرشبەرەکان هێرشی کردە سەر بنکەکانمان، شەوی رابردوو کە هیچ کەشتییەک نەیدەوێرا پێشێل گه‌رووه‌كه‌ بکات یان یاوەری ئەمه‌ریکا بکات و بە شێوەیەکی سروشتیی هیچ لێدانێک نەبوو، بە مەبەستی شاردنەوەی شکست و بێتوانایی خۆی، ژمارەیەک بنکە و خاڵی کەنار دەریاکانی لە پارێزگاکانی باشووری ئێرانی کردە ئامانج بە مووشەکی کروز و بۆمبی شەڕکەر لە فڕۆکە شەڕکەرەکانییەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان