سووده‌كانى تۆوى كه‌تان

مه‌ودا میدیا-

دەنک یان تۆوی کەتان بێجگە لە یارمەتیدانی دابەزاندنی کێش گەلێک سوودی هەیە بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ، چ بە کوتراوی یان کوڵاوی یاخود زەیتەکەی بێت.

دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سووده‌کانی دەنکی کەتان کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

١. یارمەتی دابەزاندنی کێش: چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە ریشاڵییەکان کە یارمەتی زوو تێربوون دەدات هەروەها چەورییە ناچڕەکان کە زۆر بە سوودن بۆ جەستە لەگەڵ بڕێکی کەم لە وزە.

٢. بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ: دابەزاندی فشاری خوێن و خۆپاراستن دەدات له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپدەدات چونکە ریشاڵەکانی ناوی رێگە دەگرێت لە هەڵمژینی چەورییە خراپەکان جگە له بوونی ئۆمێگا سێ بە ڕێژەیەکی زۆر.

٤. چارەسەری قەبزی: دەنکی کەتانی کوتراو بۆ نەهێشتنی قەبزی بەکاردێت، هەروەها دەکرێت بکرێتە ناو نان و سەموون و زەڵاتە و ماستەوە.

٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگریی جەستە: چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ریشاڵیەکان.

٦. توێکڵی کەتان رۆڵی هەیە لە خۆپاراستن له‌ چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه‌.

٧. کەمکردنەوەی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی لە خانمان دوای وەستانی سووڕی مانگانە، هەروەها بە سوودە بۆ یارمەتیدانی چارەسەری تێکچوونی هۆرمۆنەکان و لاوازی سێکسی خانمان.

٨. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و زیادکردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج .

٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و چارەسەری ئەکزیما و عازەبە و هەوکردنی پێست و بە هێزکردنی مووەکانی قژ.

١٠. یارمەتی چارەسەری کۆکە.

شێوازی ئامادەکردنی

یەک کەوچکی چێشت لە دەنکی کەتانی کوتراو بخەرە ناو کوپێك ئاوی گەرم و یەکسەر بیخۆرەوە نیو سەعات پێش ژەمەکان و دواتر پەرداخێ ئاوی تر بخۆرەوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان