مەودا میدیا-
به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ئاشکرایکرد به‌دیلی یه‌كێتی بۆ پارتی هه‌ر یه‌كێتییه، ئەگەری دوو ئیدارەیی هەیە و په‌یوه‌ندییەکانی پارتی و یه‌كێتی باش نییه.
ئاری هه‌رسین، به‌رپرسی لقی‌چواری پارتی لە سلێمانی رایگەیاند “پارتی بایكۆتی به‌غدای نه‌كردووه و بانگهێشتكردنه‌وه‌ی تیمه‌كه‌یان به‌مانای بایكۆتكردن نیه، بایكۆت شتێكی ترە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویست بوو زووتر رێككه‌وتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه كه نه‌كراوه‌و بە شێوازێك له شێوازه‌كان دوو ئیداره‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌ڵام نابێت هیچ كه‌سێك هیوا به دوو هه‌رێمی بخوازێت”.
ب ح