مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تایبەتی بۆ هاوکاریکردنی ئەو بیانیانە دەرکرد کە لە رێگەی ڤیزەوە هاتوونەتە هەرێم و نەیانتوانیوە ڤیزەکانیان درێژبکەنەوە یان نشینگەیان نییە و بەسەرچووە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی 90 رۆژ کارایە، دوای کۆتایی هاتنی ئەو وادەیەش، هەر جۆرە سەرپێچییەکی مانەوە بەپێی رێنمایی ژمارە (1ی ساڵی 2021) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان:
1- ئەو بیانیانەی دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە و نشینگەی نوێ دەربکەن یان کارتەکانیان نوێ بکەنەوە، پێویستە لە ماوەی (90) رۆژی کارکردندا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە بکەن. لەم ماوەیەدا تەنیاسەدا 25ـی کۆی گشتیی سزاکانی دواکەوتنیان لێ وەردەگیرێت کە لە رێنمایی ژمارە( 1ی ساڵی 2021)دا دیاریکراوە.
2- ئەو بیانیانەی دەیانەوێت هەرێمی کوردستان بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، بە هەمانشێوەی خاڵی یەکەم سوودمەند دەبن لە داشکاندنی سزاکان و مۆری دەرچوون لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە وەردەگرن.
ب ح