مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، هه‌موو پێكه‌وه له رۆژى 22ى رێبه‌ندان، كه ده‌كاته هه‌فته‌ى داهاتوو، له به‌رانبه‌ر دوژمن ده‌وه‌ستین.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند “دەبێت له رۆژى 22ى رێبه‌ندان، بە جیهان نیشانی بدەین کە سەرەڕای هەموو کێشەکان کاتێک باسی پاراستنی ئێران بێت، هەموومان پێکەوەین”.
وتیشی “وڵاتی ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکی چارەنووسسازدایە، دوژمن هەوڵدەدات یەکگرتوویی ئێمە تێکبدات و لەم نێوانەدا تا رادەیەکیش سەرکەوتوو بوو”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “دەبێت بوونی خەڵکی ئێران وەڵامێکی ددان شکێن بە دوژمنان بێت و بە جیهان نیشانی بدات کە خەڵکی ئێران سەرەڕای هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای هزری خۆیان وەستاون”.
ع