مەودا میدیا-
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی 2026ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست به مهودا میدیاى رایگەیاند “رۆژی یەکشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 کەسە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 24 ملیار دینارە زیاترە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت”.
بڕیاریشه لهگهڵ دابهشكردنى مووچهى مامۆستایانى گرێبهست، مووچهى فهرمانبهرانی گرێبهستیش دابهشبكرێت.
ب ح