مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئێران بۆ وەرگرتنی باج و رێگرییەکان لە کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز هۆشداریی دەداتە ئێران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “تاران بە رێگریی لە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی نەوت لە گەرووەکە زۆر خراپ مامەڵە دەکات بەبێ هەماهەنگی باج وەردەگرێت”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئێران بڕیاریدا بڕی دوو ملیۆن دۆلار باج لە هەر کەشتییەک وەربگرێت کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، رۆژی رابردووش تەنها رێگە بە تێپەڕبوونی هەشت کەشتی دراوە کە سەرجەمیان ئێرانی بوون.
ب ح