مەودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەم هەڵمەتە، ۆناغی یەکەمە و بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، هەركەسێك پارەی میللەتی لایە بابیگێڕێتەوە، پارەی خەڵک دەبێت بگەڕێتەوە.
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “راسپێردراوە لە هاونیشتمانییەكەوە تروسكاییەكی دەوێت لە وڵاتەكەی، بەرپرسە لە هاوڵاتییان و بەرژەوەندییان و ژیانیان، هەرگیز بێدەنگ نابێت لە هیچ هەڵەیەك، نەرمی نانوێنێت لە سەر بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆخەکە بێ دەنگی هەڵناگرێت و بۆ گەلی دەسەلمێنن کە پاسەوانی بەهێز هەیە بۆ پاراستنی سامانی گشتیی، دامەزراوەکانی چاودێرییان راسپاردووە ئاگاداربن لە بوونی هەر گەندەڵییەک لە وەزارەتەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمڕۆ ئیتر دەوڵەت جیاوازە و هێزو چەک لەدەستی خۆیدا دەهێڵێتەوە و رێگا نادەن گەندەڵکاران لەجەستەی دەوڵەتدا بن و ئامانجیان دزینی سامانی گشتیی بێت”.
ب ح