شەهباز شەریف: پیرۆزبایی لە سەرۆک ترەمپ دەکەم

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرایکرد پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ هەوڵە نائاساییەکانی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و پەیوەندیکردن بە سەرکردەکانی وڵاتانی ناوچەکەوە.

شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان رایگەیاند “ئیسلام ئاباد بە هەموو راستگۆییەوە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پاکستان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی، و هیواخوازن لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا میوانداری خولی داهاتووی گفتوگۆکان بکەن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، قەتەر، تورکیا، میسر، ئیمارات، ئوردن و پاکستان ئەنجامدا.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان