هەرێم رێگری لە هەناردەکردنی نەوت دەکات

مەودا میدیا-

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشکرایکرد وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رێگەنادات هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوەو مەرجی داناوە کە پەیوەندی بە پرسی نەوتەوە نییە و دواکەوتنی هەناردەکردنیی نەوتیش عیراق بێبەشدەكات لە سەرچاوەی دارایی وەک قەرەبووی راگرتنی هەناردەکردن لە بەندەرەکانی باشوور.

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند “وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رەتیکردووەتەوە لەمکاتەدا هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە و چەند مەرجێکیشی داناوە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە،”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەن بە بڕی 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە رێگەی بۆری گواستنەوەی هەرێمی کوردستان رەوانەی بەندەری جەیهان بکەن، جگە لەو بڕە نەوتەی پێشتر لە کێڵگەکانی هەرێمەوە هەناردە دەکرا و بڕەکەی 200 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “دەتوانرێت دواتر باس لەو مەرجانە بکرێت، هاوتەریب لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، چونکە دواکەوتنی هەناردەکردن، عیراق بێبەش دەكات لە سەرچاوەی دارایی وەک قەرەبووی راگرتنی هەناردەکردن لە بەندەرەکانی باشورەوە، بۆیە داوا لە هەرێم دەکەن دەستبەجێ هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان