دوو چالاکوان ماوەی 14 رۆژە راگیراون

مەودا میدیا-

سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لە بەرانبەر نەبوونی غاز و گرانی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دوو چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە رێگای جیاواز رەخنەیان لە حکومەت گرت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆکەوە دەستگیرکران.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ماوەی دوو هەفتەیە هەریەک لە چالاکوانان (سەباح ئەتروشی و رێبەر ئیمینکی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە زیندانیکراون، ئەمە جگە لە غەدرێکی رووون هیچی تر نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتداران سەرقاڵی دزی و گەندەڵی و کاری قاچاخن و لە بەرانبەردا لەسەر ناڕەزایی گرانی کارەبا ئازادیخوازان دەستگیر دەکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان