مەودا میدیا-
بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەو بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە راگیرا و کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان روویدا.
تائێستا هیچ گرووپ و لایەنێک هێرشەکەی سەر غازی کۆرمۆری لە ئەستۆ نەگرتووە کە ئەمە 14هەمین هێرشە لەماوەی ساڵێکدا بۆ سەر کێڵگەکە، بەڵام عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق فەرمانیکردووە کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە ئەو بەشەی کێڵگەکەی کردووەتە ئامانج کە غازی ماڵاب (LPG) و غازی ئۆتۆمبێل دابین دەکات، کە رەنگە هێرشەکە لە رێگەی درۆنەوە ئەنجامدرابێت”.
لای خۆیە ئەحمەد موفتی، بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند “دڵنیایی 100% بە هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەدەن کە تاوەکو 30 رۆژی تر غازی پێویست هەیە و نرخەکەی گران نابێت”.
سەبارەت بە شوێنی هەڵدانی درۆنەکە، فەرماندەیی لیوای دووەمی هاوبەشی هێزەکانی عیراق لە خورماتوو رایگەیاند “هێزەکانیان بەر لە هێرشەکە، دەنگی فڕینی درۆنەکەیان لە ئاسمانی ناوچەک لە سنووری خورماتوو بیستووە”.
ب ح