مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه‌ى جیهانیی نرخى ئۆنسه‌ى زێڕ دابه‌زینى تۆماركرد و یه‌ك ئۆنسه بۆ 4000 هه‌زار دۆلار دابه‌زی.
هه‌فته‌ى رابردوو، ئاڵتوون به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینى تۆماركرد، به جۆرێك ئۆنسه‌یه‌ك بۆ 4936 دۆلار دابه‌زى، دواتر له كۆتایی هه‌فته و پێش داخستنى بۆرسه، یه‌ك ئۆنسه بۆ 4096 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
به‌هۆى ئه‌و دابه‌زینه‌ى ئاڵتوون كه ئه‌مڕۆ تۆماریكردووه بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك نزیكه‌ى 100 دۆلار، به‌هۆیه‌وه به سه‌دان ملیار دۆلار له بۆرسه‌ى ئه‌مه‌ریكا سڕدرایه‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر بانكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و جیهان پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زێڕیان كردبوو بۆ سه‌رو 5000 هه‌زار دۆلار تا كۆتایی ساڵ، به‌ڵام له ئێستادا ئۆنسه له 4000 هه‌زار دۆلاردایه.
ع