حەوت هەزار چەكداری زیندانیكراوی داعش دەگوازرێنەوە بۆ عیراق

مەودا میدیا-

ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند”لە كۆی حەوت هەزار چەكداری زیندانیكراوی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كە بڕیارە بگوازرێنەوە بۆ زیندانەكانی عیراق، تا ئێستا زیاتر لە پێنج هەزاریان گوازراونەتەوە.

وتیشی”ئەو چەكدارانە بە هیچ شێوەیەك ناگوازرێنەوە بۆ ئەو زیندانانەی كە سەر بە عیراقن و لە خاكی هەرێمی كوردستاندان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”لە كۆی ئەو ژمارە چەكدارە زیندانیكراوانەی داعش كە گوازراونەتەوە بۆ عیراق نزیكەی دوو هەزاریان تورك و 300 كەسیان عیراقی و ئەوانی تریش لە نەتەوە جیاوازەكانن.

باسی لەوەشكرد”دوای گەیشتنی تەواوی ئەو حەوت هەزار چەكدارەی كە بڕیارە بنێردرێنە عیراق، بەپێی یاسای عیراقی سەرجەمیان دادگایی دەكرێن”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان