سەرۆكی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا-

وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەكات.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند “سەرۆکی هەرێمی کوردستان، چوار سەرۆكایەتییەکە و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عیراق بەشدار دەبن، چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عیراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لایەنەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، جەخت لە چۆنییەتیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەموو لایەنەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق، تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتییان”.

ئەوەشی خستەڕوو “نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، جگە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، دیدار و کۆبوونەوەی تریش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجام دەدات، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تەوەرێکی سەرەکی دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان